تەقینەوە تیرۆریستییەکان شەقامەکانی مەزارشەریفی هەژاندەوە + وێنە

هه‌ینی 29 نیسان 2022 - 10:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=11168

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچە شیعە نشینەکانی شاری مەزارشەریف، زیاتر لە ٢٠ کەسی سڤیل بوونە قوربانی.

ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (پێنجشەممە) ئۆتۆمبێلێکی پاس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی موگناتیسی لە چوارڕێیانی کانتینر کە دەکەوێتە ناوچەی سێیەمی شاری مەزارشەریف تێکشکێنرا. هاوکات لەگەڵ ئەم تەقینەوەیە پاسێکی تر لە وێستگەی سەجادیە و ڕۆژئاوای قوتابخانەی سوڵتان غیاسەدین تەقییەوە.
لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانەدا ٩ کەس لەوانە منداڵێک و ٢ ژن گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ١٣ کەسیش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ کەس یان گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە. وەک هەمیشە داعش تۆمەتباری سەرەکی ئەم جۆرە هێرشانەیە لە ئەفغانستان. بەڵام لە نێوان ئەو هێرشانەی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا داعش تەنیا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی مزگەوتی سێ دوکانەکەی شاری مەزارشەریف ی لە ئەستۆ گرتووە.
هێرشەکە شەشەمین هێرشی تیرۆریستییە کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی رابردوو لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەفغانستان ڕوودەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *