ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووخان نزیک بووەتەوە

پێنجشەممە 28 نیسان 2022 - 23:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=11129

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی وتارێکی بۆ خەڵکی غەززە وتی کە سەرجەم دانوستانەکانی سازشت ناگاتە ئازادیی فەڵەستین.

فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمشەو پێنج شەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە لایەن کۆمیتەی فەڵەستینیی رۆژی جیهانی قودس ڕێکخرابوو، بۆ یەکەم جار لە نێو خەڵکی غەززە بە شێوازی ئۆنلاین وتارێکی پێشکەش کرد.

فەریق سەلامی وێڕای گەیاندنی سڵاوی گەلی ئێران و سوپای پاسداران بۆ تەواوی خەڵکی فەڵەستین لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، ڕۆژی جیهانی قودسی بە دیارییەکی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ناو برد و وتی کە ئیمامی گەورە، قودس و فەڵەستینیان خستە ڕیزی یەکەمایەتییەکانی جیهانی ئیسلام و ئەم ڕۆژە بووەتە هۆی یەکڕیزی موسڵمانانی جیهان بۆ پاڵپشتی لە پرسی فەڵەستین.

ناوبراو وتی: ئیمام خامنەیی ئاڵای پاڵپشتییان لە گەلی فەڵەستین بەرز کردووەتەوە و هێزی قودسیان پێکهێنا کە بووەتە بەرگریکاری سەرەکیی پرسی فەڵەستین، هێزی قودس لە ڕێگای بەرگری لە فەڵەستین لە بەرامبەر دڕندەترین تاوانبارانی جیهان شەهیدێکی زۆری داوە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕێکەوتنی سازشت، وتی: ڕێکەوتنەکانی سازشت وەک کەمپ دەیڤید، ئۆسلۆ، شەرموشەیخ و …. هیچ کات لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە و نابێت کە بگاتە ئازادیی فەڵەستین و سەرجەم ئەو ڕێکەوتنانەی کە سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵیان بۆ داوە تا ئەم ڕێکەوتنەی سەدە، شتێک نییە بەدەر لە فریودان و تەوزیر و ساختەکاری و پیلانێکە بۆ ئەوەی بتوانێت جیهاد و تێکۆشان بخاتە پەراوێزەوە و هێزی خۆڕاگری لاواز بکات و بە فیڕۆدانی کات، ووشیاری گەلان لە ناو ببات.

وتیشی کە خەڵکی فەڵەستین بەو ڕاستییە گەیشتوون کە بەدەر لە خەبات و تێکۆشان ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.

سەلامی بە ئاماژە بە شەڕی شمشێری قودس یان هەمان شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە وتی: شەڕی شمشێری قودس ئەوەی سەلماند کە ئەمە شمشێرێکی ڕاستەقینەیە کە سیستەمی گومەزەی ئاسنینی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگریی مووشەکەکانی خۆڕاگری شکستی هێنا و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەم ڕژێمە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە شکستەکانی خۆیان تێگەیشتوون.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی کە ئێمە ئاڵای تێکۆشانمان بۆ بەرگری لە فەڵەستین بەرز کردووەتەوە و ئەوەمان سەلماندووە کە لەم ڕێگایەدا بەردەوام دەبین و لە ئەگەری یەکڕیزی و یەکگرتوویی موسڵمانان، سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.

ناوبراو وتی کە شکستی ڕژێمی داگیرکاری قودس مسۆگەر دەبێت و هەلومەرجی ڕووخانی زۆرە و هەروەها تاوانەکانیشی بێ وەڵام نامێنێتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *