ڤیدیۆ: کەتیبەکانی سەرایا ئەلقودس یەکەم درۆنی ئاشکرا کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی کەتیبەکانی سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس راگەیەنراوێک بڵاو کردەوە.
ئەبو حەمزە وتەبێژی کەتیبەکانی سەرایا ئەلقودس ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا یەکەم درۆنی ئەو هێزانەی بە ناوی “جنین” ئاشکرا کرد کە لەم دواییەدا بۆ بەئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بەکار هاتووە.
ئەبو حەمزە لە بەردەوامیدا وتی: بەرەی قودس توانای بەرگری و هێرشبەرانەی هەیە کە تامێکی تاڵ بە دوژمن دەدات. ئێمە جەخت لەسەر هاوکێشەی بەردەوامی خۆمان دەکەینەوە کە هەر دەستدرێژییەکی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە واتای هەڵگیرسانی شەڕە لەگەڵ دوژمن.
ناوبراو ئاماژەی بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەندێک وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کرد و وتی سەرەڕای ئەم بابەتە، خەڵک بڕیاردەر دەبێت کە لە ڕێگەی فەڵەستینەوە لانادات.
وتەبێژی سەرایا ئەلقودس سڵاو و ڕێزی بۆ خەڵکی یەمەن نارد کە هەمیشە پشتگیریان لە فەڵەستین کردووە. هێزەکانی خۆڕاگری پەیامێکی حاشاهەڵنەگری هەیە کە ئەویش ئەوەیە کە نەهێشتنی دوژمن پێویستی بە بەرەیەکی بەرهەڵستی کارایە.
ئەبو حەمزە وتی: بەم زووانە بەشێکی تواناکانی هێزەکانمان ئاشکرا دەکەین.
ئەبو حەمزە هەروەها رایگەیاند: ئەندامانی کەتیبەکانی ئەلقودس سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن کە ئەوەی لەتوانای دابووە بۆ یارمەتیدانی فەڵەستین پێشکەش کردووە.
لێدوانەکان