گرنگترین هەواڵەکانی شەست و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
بەپێی سەرچاوە ڕوسییەکان هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سۆخۆ٣٤ی ڕووسیا لە ئاسمانی خارکیڤ، لە کار کەوتنی بزوێنەرەکەی بووە.
سوپای ئۆکرانیا لە گوندی ستارای نالیدۆڤۆکا لە باشووری شاری بێلگۆرۆد کۆگایەکی تەقەمەنی بۆمباران کرد. ئەم گوندە دەکەوێتە ٢١ کیلۆمەتری سنووری ئۆکرانیا.
هەروەها سەرچاوە ڕووسییەکان ڤیدیۆیەک لە ساتی تەقەکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانییان بڵاو کردەوە کە تەقەی لە ئامانجێک لە ئاسمانی بێلگۆرۆد کردووە.
سوپای ڕووسیا بە یەک یان چەند موشەکی کروزی کالیبر هێرشی کردە سەر کارگەیەکی ئەلەمنیۆم لە شاری زاپروژیا. بەپێی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سوپای ئۆکرانیا شوێنەکەی کردووەتە کۆگای ئەو چەک و تەقەمەنیانە کە لە ئەمریکا و ئەوروپا وەریگرتووە.
هێزەکانی ڕووسیا کە لە ناوچەی کاباسنا لە ڕۆژهەڵاتی مۆڵدۆڤا جێگیرن، لە تەقەی هێزەکانی ئۆکرانیا بە ئاراستەی کۆگای چەکی کاباسنا هەواڵیان دایەوە. ئەم هێرشە بەیانی چوارشەممە ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە.
کۆگاکەی کاباسنا یەکێکە لە گەورەترین کۆگاکانی چەمی ئەوروپای ڕۆژهەڵات کە ٢٠.٠٠٠ هەزار تۆن چەکی سەردەمی سۆڤیەتی تێدایە.
سیستەمی بەرگری ڕووسیا درۆنێکی بەیرەقداری پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی لە پارێزگای کورسک-ی ڕووسیا، تێکشکاند.
ڤیدیۆی سوپای ڕووسیا لە تێکشکاندنی سەنگەرەکانی سوپای ئۆکرانیا لە کەناراوەکانی باشووری پارێزگای میکۆلایڤ. لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا (چوارشەممە) سوپای ڕووسیا توانی ناوچەی ئۆلکساندریوکای باکوری ڕۆژئاوای ستانیسلاڤ لە ڕۆژئاوای پارێزگای خێرسۆن کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی مووشەکی دژە زرێپۆشی ئۆکرانی ستۆگنا-پی، زرێپۆشێکی ڕووسیایان تێکشکاند.
کات و شوێنی ئەم ڤیدیۆیە نادیارە.
میدیاکانی ڕووسیا وێنەکانی درۆنێکی دیکەی بەیرەقداریان بڵاو کردەوە کە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە تێکشکاوە. درۆنەکە لە ئاسمانی هەرێمی کاسینکای پارێزگای بێلگۆرۆد لە ڕۆژئاوای ڕووسیا بە سیستەمی Pantsir-S1 خراوەتە خوارەوە.
ئەمە سێیەمین درۆنی بەیرەقدارە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە تێکدەشکێت.
سوپای ڕووسیا لە هێرشێکی مووشەکیدا چوار موشەکی کروزی کالیبری لە کەشتییەکی سەربازی لە دەریای ڕەشەوە بەرەو چەند ئامانجێک لە ئۆکرانیا تەقاندەوە.
لێدوانەکان