کوژرانی سێ سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق

چوارشەممە 27 نیسان 2022 - 13:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=11048

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

بەم شێوەیە، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان کە لە بەرەبەیانی ١٨ی نیسانی ئەمساڵدا بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی پەکەکە دەستی پێکردووە، بۆ هەشت کەس بەرزبوویەوە.

هیچ ئامارێکی وورد لە ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی پەکەکە لەبەر دەستدا نییە، بەڵام ڕۆژی دووشەممە (٢٥ی نیسان) خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: تا ئێستا ٥٦ چەکداری کورد لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *