زێلێنسکی پرۆپاگاندای بەیرەقداری تورکیای ڕەتکردەوە + ڤیدیۆ

چوارشەممە 27 نیسان 2022 - 11:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=11044

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەم دواییانە لە چاوپێکەوتنێکدا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکی تورکیا سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری درۆنی بەیرەقدار لە شەڕی دژی ڕووسیا ئەو درۆنەی بە ناتەواو و ناستراتیژی وەسفکرد.

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا ڤۆلۆدیمەر زێلێنسکی وتی: درۆنە هێرشبەرەکانی تورکیا “بەیرەقدار” ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا ناگێڕن. لەگەڵ ڕێزمدا، راستگۆیانە دەڵێم کە ئەمە شەڕێکی جیاوازە. بە وتەی شارەزایان ئەم شەڕە لەگەڵ هیچ شەرێکی تر لە سەدەی ٢١ دا بەراورد ناکرێت. ئەم درۆنانە (بەیرەقدار) یان درۆنەکانی تر دەتوانن یارمەتیدەر بن، بەڵام کاریگەری کەمیان لەسەر ئەنجامی شەڕەکە هەیە.

بەر لە شەڕی ئۆکرانیا میدیاکانی تورکیا و لایەنگرانی توندڕەوی ئەو وڵاتە بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی درۆنەکانی بەیرەقدار لە شەڕەکانی ناگۆرنو-قەرەباغ و لیبیا و .. پڕوپاگەندەی زۆریان لەسەر ئەم درۆنە دەکرد. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە درۆنەکانی وەک درۆنی بەیرەقدار تەنها بۆ ئەو شەڕانە سوودبەخشن کە لە دژی دوژمنێکی بێ بەرگری ئەنجام دەدرێت. واتە ئەو شەڕانەی کە لە دژی گروپە میلیشیاکان یان دوژمنێک بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لاوازەوە ئەنجام بدرێت. بە پێچەوانەی ئەوە، بەیرەقدار چانسێکی کەمی لە بەرامبەر سیستەمی بەرگری پێشکەوتوو هەیە.

ئەم ڕاستییە لە شەڕی ئۆکرانیادا بە ڕوونی دەرکەوت. لەسەرەتای شەڕدا و کاتێک بێ پلانی لە هێرشەکانی ڕوسیادا بە ڕوونی دیار بوو، درۆنەکانی بەیرەقدار تا ڕادەیەک توانیان زیان بە ڕووسیا بگەیەنێت بەڵام دوای ماوەیەکی کەم و دامەزراندنی چەتری بەرگری دروست لەلایەن ڕوسیاوە، ئەو درۆنانە بە تەواوی لە شەڕی ئۆکرانیا ونبوون!

هەر بۆیە زێلێنسکی بە زانینی ڕاستیەکانی ئەم بابەتە، ڕێگری لە گەورە پیشاندانی ئەم درۆنە کرد، چونکە ئەو بە باشی دەزانێت بۆ سەرکەوتن لەم شەڕەدا پێویستی بە شتی زیاتر لە درۆنێکی سیمبۆلی و کۆکراوەی تورکیایە. شەڕی ئۆکرانیا شەڕی قەرەباغ نییە کە بتوانێت بە چەند درۆنێکەوە کەلوپەلەکانی سوپای ڕووسیا لە ناو بەرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *