ڤیدیۆ | سێ سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشی فەلەستینیەک بۆ سەر هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل، سێ کەس لەو هێزانە لە لێواری ڕۆژئاوا (الضفة الغربية) لە فەلەستین، بە سەختی بریندار بوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشی فەلەستینیەک بۆ سەر هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل، سێ کەس لەو هێزانە لە لێواری ڕۆژئاوا (الضفة الغربية) لە فەلەستین، بە سەختی بریندار بوون.
بەهۆی تەقەی فەلەستینیەک بەرەو هێزەکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل لە خاڵی پشکنینی “زعتره” لە باشوری شاری نابلس، سێ سەربازی ئەو رژێمە بریندار بوون کە دوو کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بیڵنسۆن و لە بەشی چاودێری چڕ دان.
بە پێی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە دوای تەقەکردنی لەو هێزانە، سەرەڕای تەقەی سوپای ئیسرائیل لە ئۆتۆمبێلەکە، توانی سەرکەوتوانە لە شوێنی ڕوداوەکە هەڵبێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل دوای ڕووداوەکە گوتی: ئێمە ڕێگە بە تیرۆریزم نادەین سەری هەڵبداتەوە و بە شێوەیەکی توند هێرش دەکەینە سەر دوژمنەکانمان.
هەندێک لە لێکۆڵێنەرانی زایۆنی لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانیان لە ڕووداوەکە، ڕایانگەیاندوە: ئەم ئۆپەراسیۆنە دەتوانێت دەستپێکێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو بێت.
لێدوانەکان