هێرشی ئینتیحاریی کراچی چەند چینی کردە قوربانی!

چوارشەممە 27 نیسان 2022 - 09:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=11033

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی هێرشێکی ئینتیحاری بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی چینی لە نزیک زانکۆی شاری کراچی، چوار کەس گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی چینی لە نزیک زانکۆی شاری کراچی پاکستان کرایە ئامانجی هێرشێکی ئینتیحاری ئەندامێکی گروپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریی بەلوچستان. لە ئەنجامی هێرشەکە سێ هاوڵاتی چینی و پاکستانیەک گیانیان لەدەست دا.
گروپی تیرۆریستی سوپای ڕزگاریی بەلوچستان (BLA) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و دووپاتی کردەوە کە خۆکوژەکە ژنێک بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان لە ٢٣ی نیسان لە هێرشێکی بۆ سەر خاڵێکی سنووری لە وەزیرستانی باکور سێ سەربازی پاکستانیان کوشت. ئەو چەکدارانە دوای کۆتاییهاتنی هێرشەکە بەرەو ئەفغانستان هەڵاتن. ڕۆژی رابردووش تاڵیبان دوو سەربازی پاکستانی لە هەرێمی وەزیرستانی باشور تیرۆر کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *