گرنگترین هەواڵەکانی شەست و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 23:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=10990

هێزە تایبەتەکانی ڕوسیا حەشارگەی سەربازی ئۆکرانیایان لە هەرێمی کۆپیانسک لە پارێزگای خارکیڤ دۆزیەوە.
چەند چەک و تەقەمەنییەک لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە لەو حەشارگەیە دەستی بەسەردا گیرا.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ٢٦ی نیسان.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٤١ فڕۆکەی سەربازی، ٥٨٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١١٠ هەلیکۆپتەر، ٢٥٧٦ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٢٦٩ راجیمە، ١١١١ تۆپ‌هاوێژ و ٢٣٩٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

سوپای ڕوسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ جوڵەیەکی نوێی بەرەو شارۆچکەکانی باروینکویە و سلاڤیانسک لە باشوری تەوەری ئیزیۆم دەستپێکرد.

وێنەی ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون و لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

سەربازێکی سوپای ئۆکرانیا بە نیشانەشکێنی دۆنێتسک کرایە ئامانج.

ئاماری ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢

میدیا ناوخۆییەکان رایانگەیاند هەلیکۆپتەرێکی می-٢٨ی سوپای ڕووسیا لە هەرێمی دۆنێتسک لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیاوە خراوەتە خوارەوە. ئەگەری ئەوە هەیە هەلیکۆپتەرەکە بە موشەکێکی شان‌هاوێژەوە تێکشکا بێت.

تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا لە شارۆچکەی مارینکا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئۆکرانیا.
سوپای ڕوسیا شوێنی گردبوونەوەی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیای لە شارۆچکەی مارینکا لە ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک بە لێدانی وردی تۆپهاوێژەکانی کردە ئامانج.

زێلێنسکیش پرۆپاگاندای بەیرەقداری تورکیای ڕەتکردەوە

ڤۆلۆدیمەر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەم دواییانە لە چاوپێکەوتنێکدا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکی تورکیا سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری درۆنی بەیرەقدار لە شەڕی دژی ڕووسیا ئەو درۆنەی بە ناتەواو و ناستراتیژی وەسفکرد.

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا ڤۆلۆدیمەر زێلێنسکی وتی: درۆنە هێرشبەرەکانی تورکیا “بەیرەقدار” ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا ناگێڕن. لەگەڵ ڕێزمدا، راستگۆیانە دەڵێم کە ئەمە شەڕێکی جیاوازە. بە وتەی شارەزایان ئەم شەڕە لەگەڵ هیچ شەرێکی تر لە سەدەی ٢١ دا بەراورد ناکرێت. ئەم درۆنانە (بەیرەقدار) یان درۆنەکانی تر دەتوانن یارمەتیدەر بن، بەڵام کاریگەری کەمیان لەسەر ئەنجامی شەڕەکە هەیە.

بەر لە شەڕی ئۆکرانیا میدیاکانی تورکیا و لایەنگرانی توندڕەوی ئەو وڵاتە بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی درۆنەکانی بەیرەقدار لە شەڕەکانی ناگۆرنو-قەرەباغ و لیبیا و .. پڕوپاگەندەی زۆریان لەسەر ئەم درۆنە دەکرد. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە درۆنەکانی وەک درۆنی بەیرەقدار تەنها بۆ ئەو شەڕانە سوودبەخشن کە لە دژی دوژمنێکی بێ بەرگری ئەنجام دەدرێت. واتە ئەو شەڕانەی کە لە دژی گروپە میلیشیاکان یان دوژمنێک بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لاوازەوە ئەنجام بدرێت. بە پێچەوانەی ئەوە، بەیرەقدار چانسێکی کەمی لە بەرامبەر سیستەمی بەرگری پێشکەوتوو هەیە.

ئەم ڕاستییە لە شەڕی ئۆکرانیادا بە ڕوونی دەرکەوت. لەسەرەتای شەڕدا و کاتێک بێ پلانی لە هێرشەکانی ڕوسیادا بە ڕوونی دیار بوو، درۆنەکانی بەیرەقدار تا ڕادەیەک توانیان زیان بە ڕووسیا بگەیەنێت بەڵام دوای ماوەیەکی کەم و دامەزراندنی چەتری بەرگری دروست لەلایەن ڕوسیاوە، ئەو درۆنانە بە تەواوی لە شەڕی ئۆکرانیا ونبوون!

هەر بۆیە زێلێنسکی بە زانینی ڕاستیەکانی ئەم بابەتە، ڕێگری لە گەورە پیشاندانی ئەم درۆنە کرد، چونکە ئەو بە باشی دەزانێت بۆ سەرکەوتن لەم شەڕەدا پێویستی بە شتی زیاتر لە درۆنێکی سیمبۆلی و کۆکراوەی تورکیایە. شەڕی ئۆکرانیا شەڕی قەرەباغ نییە کە بتوانێت بە چەند درۆنێکەوە کەلوپەلەکانی سوپای ڕووسیا لە ناو بەرێت.

بەهۆی هێرشێکی نەناسراوەوە بۆ سەر گوندی مایاک لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی ترانس نیستریا، دوو بورجی ڕادیۆیی تێکشکێنران.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوە ڕووسییەکان پێیان وایە کە هێرشەکە لەلایەن ئۆکرانیا یان مۆڵدۆڤاوە ئەنجام دراوە.
لەلایەکی ترەوە میدیاکانی مۆلدۆڤا پێیان وایە کە ئەم هێرشە لەلایەن ڕووسەکانی مۆلدۆڤاوە ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی ئاگری شەڕی ئۆکرانیا بگەینە ڕۆژهەڵاتی مۆلدۆڤا. پوختەی لێدوانەکانی بەرپرسانی هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی ترانس نیستریا لەسەر ئەم رووداوە بەم شێوەیە:
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆکرانیا دەستی هەبووە لە تەقینەوەکانی ئەم دواییەدا. ئێمە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو هێزانەی کە لە کۆماری ترانس نیستریا جێگیرن، هیچ داوایەکمان لە سوپای ڕوسیا نەکردووە و پێویستمان بە زیادکردنی ژمارەی ئەو هێزانە نییە. هەرێمەکەمان هیچ هەڕەشەیەک بۆ ئۆکراینا دروست ناکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *