ئایەتوڵڵا خامنەیی: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵەکانی تر

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 22:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=10972

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی پێگەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەدان خوێندکار و ئەندامانی ڕێکخراوی خوێندکارەکان دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین وتیان: فەڵەستینییەکان فیداکاری گەورە دەکەن و ڕژێمی زایۆنیستیش بە پشتیوانی ئەمریکا و ئەوروپا ئەوپەڕی دڕندەیی و تاوان ئەنجام دەدات. حکومەتە ئیسلامییەکان لەسەر فەڵەستین زۆر بە خراپی کار دەکەن و هەندێکیان ئامادە نین هیچ لێدوانێکی ڕاست و دروست لەو بارەیەوە بدەن.

بەڕێزیان وتیان: هەڵەی گەورە ئەوەیە کە وا بیر بکەینەوە کە ڕێگای یارمەتیدانی فەڵەستین هەبوونی پەیوەندییە لەگەڵ زایۆنیستەکان. میسر و ئوردن ٤٠ ساڵ پێش ئێستا ئەم هەڵەیەیان کرد، ئایا دڕندەیی زایۆنیستەکان کەم بوویەوە؟ نەخێر، ١٠ ئەوەندە زیادی کرد. هەندێک دەیانەوێت ئەزموونی میسری ئەنوەرسادات دووبارە بکەنەوە. ئەمە بۆ خۆیان و فەڵەستینیەکان زیانبەخشە. هەڵبەتە بۆ ڕژێمی زایۆنیستیش سوودی نییە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وتیان: هیوادارم خودا بەم زووانە پرسی فەڵەستین بە باشی و خۆشی بە کۆتایییەکەی بگەیەنێت و فەڵەستینیەکان بەسەر خاکەکەیاندا زاڵ بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *