شەهید بوونی گەنجێکی فەڵەستینی لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 15:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=10965

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە شەهید بوونی هاوڵاتییەکی فەڵەستینی لە کامپی «عقبه جبر» لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا هەواڵی دایەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند کە ئەحمەد ئیبراهیم عویدات تەمەن ٢٠ ساڵە بە هۆی برینداربوونی بە گوللەی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە کامپی «عقبه جبر» لە ئەریحا شەهید بووە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاو کرایەوە، ئەم گەنجە فەڵەستینیە کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی داگیرکەرانی زایۆنیستی بە سەرییەوە، بەهۆی سەختی برینەوە گیانی لەدەست دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *