ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی: قودس و ئەقسا هێڵی سوری ئۆممەی ئیسلامین
سێشەممە 26 نیسان 2022 - 13:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=10962
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی دووشەممەی خۆی لە جەدە داوای کۆتایی هێنانی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستیی لە قودس کرد.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی دووشەممەی خۆی بەیاننامەیەکی لە دژی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودسی پیرۆز بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پرسی فەڵەستین تەوەری سەرەکی چالاکی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە خۆ دەگرێت و ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت کۆتایی بە داگیرکاری لە قودس بێنێت و دەوڵەتی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی پیرۆز پێک بهێندرێت.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ گۆڕینی دۆخی مێژوویی و یاسایی قودس ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سوری ئۆممەی ئیسلامین و بە بێ ئازادبوونیان لە داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە مسۆگەر نابێت.
جام کوردی
لێدوانەکان