دەستگیرکردنی ٧ فەڵەستینی لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلی

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 11:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=10958

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی ڕژێمی زایۆنیستی حەوت کەسیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینەوە دەستگیر کرد.

دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان فەڵەستینیەکان و زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان و ترسی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگریکارانەی فەڵەستینیەکان، هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی ڕژێمی زایۆنیستی حەوت دانیشتووی جنین و دەوروبەریان دەستبەسەر کرد.

شاباک ڕایگەیاند کە سەرکردەیەکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە شاری ڕەفەح ی باشوری غەزە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەندامانی ئەم تیمە حەوت کەسیەی کۆکردۆتەوە.
هەروەها سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاند کە تیمەکە لە لایەن ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵەوە بە ناوی یاسەمین شەعبان پێک هاتووە و لە رێگەی ئەو کەسەوە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەگەڵ ئەندامانی تری تیمەکە لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا پەیوەندی هەبووە.
یاسەمین شەعبان پێشتر بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی زایۆنیستەکان دەستگیر کرا بوو.

کەسێکی تر کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە دەستگیر کراوە، محەمەد یاسین گەنجێکی فەڵەستینی دانیشتووی گوندی دیر ئەبوزەیفە لە دەوروبەری جنین. بە وتەی شاباک ناوبراو ژمارەیەک لە گەنجانی گوندەکەی وەک تیمێک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی زایۆنیستەکان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا کۆکردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *