زانیاری سەربازی: موشەکی کروزی دژە کەشتی R-360 Neptune

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 10:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=10939

نێپتون ئاڕ-٣٦٠ موشەکێکی کروزی دژی کەشتییە کە لە لایەن ئۆفیسی دیزاینی لوخ لە ئۆکرانیا دیزاین کراوە. دیزاینی موشەکی نێپتون لەسەر بنەمای موشەکی دژە کەشتیی خا-٣٥ی سۆڤیەتە. موشەکی نێپتون لە ڕووی قەبارە، مەودا، ئەلکترۆنی و چەند تایبەتمەندیەکی تر بە بەراورد بە خا-٣٥ باشتر و پێشکەوتوو ترە.

موشەکی نێپتون لە ساڵی ٢٠١٥ لە پێشانگای بەرگری لە کیێڤ بە فەرمی ئاشکرا کرا و لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕادەستی سوپای ئۆکرانیا کراوە. وەک دەوترێت یەکەم وەشانی مووشەکەکە لە بەهاری ساڵی ٢٠١٦ دروست کراوە.

یەکەم تاقیکردنەوەی سیستەمەکە لە ٢٢ی ئاداری ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی ئەلێکساندەر تورچینۆڤ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری ئۆکرانیا بەڕێوەچوو. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٨، ئەم موشەکە لە تاقیکردنەوەیەدا لە باشوری پارێزگای ئودسا توانی بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی لە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتریدا بپێکێت.

تاقیکردنەوەی موشەکی ئاڕ-٣٦٠ی نێپتۆن لە ساڵی ٢٠١٩

یەکەم نموونەی موشەکی کروزی نێپتون لە سێ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠١٦دا دروست کرا. بەرهەمهێنانی سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو بۆ ئەم موشەکە بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانسەکانی تری بەرگری ئۆکرانی وەک Artem Luch GAhK، Kharkiev State Aviation Plant، Motor Sich، Lviv LORTA و.. ئەنجام دراوە.

موشەکێکی نێپتون لە بزوێنەرێکی بە درێژایی ٥.٠٥ مەتریی و باڵێکی سەختی شێوە دووبەرەکی پێک دێت. موشەکەکانی نێپتون بۆ بارکردن لە کانتینەر و هەڵدان بە قەبارەکانی ٥.٣٠ لە ٠.٦٠ لە ٠.٦٠ مەتر دیزاین کراون. زۆرترین مەودای ئەم سیستەمە نزیکەی ٢٨٠ کیلۆمەترە. مووشەکی نێپتون ٨٧٠ کیلۆگرام کێشی هەیە کە ١٥٠ کیلۆگرام کێشی سەری جەنگی مووشەکە. سەری جەنگی نێپتون لە جۆری تەقینەوە بەهێزە (HE-FRAG).

لە بابەتی پاڵنەردا، نێپتون بوستەرێکی سووتەمەنی ڕەق لە قۆناغی یەکەم بەکار دێنێت تا موشەکەکە لەناو هەڵگرەکەی هەڵبداتە دەرەوە و بگەیەنێتە خێرایی و بەرزایی گونجاو؛ پاشان بزوێنەری توربۆفانەکەی چالاک دەکرێت. بزوێنەرەکە خێرایی مووشەکەکە بۆ نزیکەی ٩٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا بەرز دەکاتەوە کە ڕێک لە خوار خێرایی دەنگەوەیە. بزوێنەری مووشەکەکە لە (Turbofan MS-400)ـە کە لە لایەن کۆمپانیای Motor Sich ی ئۆکرانیەوە دروست کراوە. بزوێنەرەکە توانای ٣٩٢٠ نیوتۆنی هەیە و ٨٥٠ گرام بۆ هەر کیلۆنیۆتێنتێک لە کاتژمێرێکدا سووتەمەنی بەکاردێنێت. درێژی بزوێنەرەکە ٨٥٠ و تیری ٣١٥ ملیمەترە و هەروەها ٨٥ کیلۆگرام کێشی هەیە.

موشەکی دژە کەشتیی ئار-٣٦٠ی نێپتون سیستەمێکی کەشتیوانی بە ڕادارێکی کارا لە قۆناغی کۆتایی فڕینی بەکاردێنێت. مووشەکەکە لە زۆرترین کاتی فڕینیدا لە بەرزایییەکی ٣٠ مەتری لە ئاستی ڕووی دەریا بۆ خۆلادان لە دۆزینەوەی ڕادار دەفڕێت. لەگەڵ نزیک بوونەوە لە داپۆشینی ڕاداری ئامانجەکەی، بەرزییەکەی بۆ ٣ تا ١٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریا کەم دەکاتەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر سیستەمە بەرگرییەکانی دوژمن دا.

ئەم مووشەکە بە خێراییەکی نزیک لە خێرایی دەنگ دەجوڵێت. لەبەر ئەوە و بە هۆی ئەم خێراییە، بە ئاسانی لەلایەن سیستەمی بەرگری مۆدێرن و پێشکەوتووەکان دەدۆزێتەوە.

یەکەیەکی سیستەمی بەرگری کەنارئاوەکان نێپتون لە دۆخی بەگەڕخستن دا، لە کامیۆنێکی هاوێژەری جوڵاوی USPU-360، چوار مووشەکی P-360ی نێپتون، ئۆتۆمبێلێکی بارکردن و هەڵگری موشەکی TZM-360 و ئۆتۆمبێلێکی کۆنتڕۆل و فەرماندەیی RCP-360 پێک دێت. سیستەمەکە وا دیزاین کراوە کە تا قوڵایی ٢٥ کیلۆمەتر لە کەنارئاوەکان بەکاربێت و درێژی مووشەکە لەگەڵ بوستەر، ٥٠٥ سانتیمەترە. مووشەکی نێپتون لەسەر قەبارەی ٦٠x٦٠x٥٣٠ بۆ کانیستەر دیزاین کراوە و ٨٧٠ کیلۆگرام کێشی هەیە کە ١٥٠ کیلۆگرام کێشی سەری جەنگی ئەو مووشەکەیە.

تایبەتمەندییەکانی موشەکی R-360 Neptune:
مەودا: ٢٨٠ کیلۆمەتر
بەرزایی فڕین: تا ٣٠ مەتر لەسەر ڕووی دەریا
کێش: ٨٧٠ کیلۆگرام
درێژی: ٥.٠٥ مەتێ
خێرایی: ٩٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *