بەیاننامەی حزبوڵڵا لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حزبوڵڵای لوبنان لەسەر هێرشی تۆپخانەیی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری لوبنان بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵا هاتووە، دوژمنی ئیسرائیلی نزیکەی کاتژمێر ١:٥٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی “خربە ماعر” چەندین گوللە تۆپی ئاراستەی باشوری لوبنان کردووە.
بەپێی بەیاننامەکە: ٦ گوللە تۆپ لە شارۆچکەی “علما الشعب” و “طیر حرفا”، ١٠ گوللە لە شارۆچکەی “ام الرب” لە باشوری شارۆچکەی ئەلزۆهەیرە و ٨ گوللە تۆپی دیکەش لە ناوچەی باسیان لە ڕۆژئاوای رامیە کەوتوونەتە خوارەوە.
هەروەها دوژمنی زایۆنیستی لە کاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیانی دیسانەوە ٩ گوللە تۆپی دیکەی ئاراستەی ناوچەکانی نێوان شارۆچکەکانی حامول و تەیر کردووە.
حزبوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە دوژمنی زایۆنیستی هاکات ٢٠ گوللەی ئاگرینی لە ئاسمانی شارۆچکەکانی شیحین، مەروحین و زبقین تەقاندۆتەوە کە بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ڕۆکێتێک لە باشوری لوبنانەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری فەڵەستین کرا کە لە ناوچەیەکی کراوە لە نزیک شارۆچکەی شلومی کەوتە خوارەوە. تۆپخانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنستی لە وەڵامی هاوێشتنی ڕۆکێتەکە، هێرشی کردە سەر ناوچەکانی باشوری لوبنان.
لێدوانەکان