هێرشێکی ڕۆکێتی لە لوبنانەوە کرایە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین/ رژێمی زایۆنیستی وەڵامی دایەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە باشوری لوبنانەوە ڕۆکێتێک ئاراستەی شارۆچکەی شلومی لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆکێتێک لە باشوری لوبنانەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری فەڵەستین کرا کە لە ناوچەیەکی کراوە لە نزیک شارۆچکەی شلومی کەوتە خوارەوە.
هەر لەم بارەیەوە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند: ڕۆکێتێک بە ئاراستەی شارۆچکەی شلومی هاوێژراوە کە لە ناوچەیەکی کراوە کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تۆپخانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشەکە، ناوچەکانی نێوان “مجدل زون” و “زبقین” لە باشوری لوبنانیان کە ڕۆکێتەکە لەوێوە ئاراستە کراوە، کردە ئامانج. پەیامنێری کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل ٥٠ تۆپیان بە ئاراستەی ناوچەکانی باشوری لوبنان تەقاندووە.
تا ئێستا هیچ گروپ یان لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ حزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان، زیاتر لە دە ڕۆکێتی ١٢٢ ملیمەتری ئاراستەی پێگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەعبا کرد.
لێدوانەکان