گرنگترین هەواڵەکانی شەستەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢

یەکشەممە 24 نیسان 2022 - 22:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=10832

هێرشی تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی ئۆکرانیا.
گوللە لەیزەرییەکانی کراسنۆپۆل لەو چەکە تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیایە کە ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە تێکشکاندنی گردبونەوەکان و تێکشکاندنی سەنگەر و ئۆتۆمبێلی سەربازی و.. سوپای ئۆکرانیا.

ڤیدیۆیەکی تر لە کەوتنی ڕۆژی رابردووی موشەکی کروزی ڕوسیا لە شوێنی نیشتەجێبوونی شاری ئۆدیسا. هەندێک لە میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە موشەکەکە بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوە لە ناوچە نیشتەجێبوەکان کەوتووە، بەڵام ڤیدیۆکە بانگەشەی ئەو میدیانە ڕەتدەکاتەوە.

تێکشکانی نەفەرهەڵگرێکی سوپای ئۆکرانیا لە نزیک کارگەی ئازوفیستاڵ لە شاری ماریۆپۆل لە لایەن سوپای ڕووسیاوە.

ڤیدیۆی کاتەی هاوێشتنی موشەکی ئیسکەندەری سوپای ڕووسیا بەرەو پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.
ئیسکەندەر موشەکی تاکتیکی سوپای ڕوسیایە و بازنەی هەڵەی نزیکەی ٥ مەتری هەیە.

دیمەنی ئامادەبوونی هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی پیشەسازیی ئازۆفستالی شاری ماریۆپۆل.

ڤیدیۆی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانی لە دەوروبەری شارۆچکەی مارینکا لە ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک کە لە لایەن کوادکۆپتەرێکی Matrice 300 RTK تۆمار کراوە.

میحوەری ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک یەکێکە لەو میحوەرانە کە لە سەرەتای دروستبوونی ناکۆکییەکانەوە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا ڕووی نەداوە. هۆکارەکەش سێ خاڵ لە خۆی دەگرێتەوە: ١- خۆڕاگریی سەختی سوپای ئۆکرانیا لەم ناوچەیە ٢- دوودڵیی سوپای ڕووسیا بۆ پێشڕەویکردن لەم میحوەرە ٤- ڕێگرتن لە کەڵەکەبوونی هێزی زەمینی سوپای ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی تر (ماریۆپۆل و سیۆرۆدۆنێتسک و هتد).

وێنەی تانکەکانی T64ی دۆنتسک لە شاری ماریۆپۆل.
هێزەکانی دۆنێتسک لەگەڵ هێزەکانی سوپای ڕوسیا و چیچان لە کێوماڵکردنی شاری ماریۆپۆل دا ئامادەبوون. دوای ئەوەی سوپای ڕووسیا کۆنترۆڵی زۆربەی شارەکەی گرتە دەست، بەشێک لە هێزەکان بۆ ناوچەکانی دیکە گواستراونەتەوە و شاری ماریۆپۆل-یان بەجێهێشت.

سوپای ئۆکرانیا بە بڵاوکردنی ئەم وێنانە لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا هەواڵی دایەوە.
بەپێی میدیاکانی ئۆکرانی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ١٩ی نیسان خراوەتە خوارەوە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە سەرەتای شەڕەکەوە زیاتر لە ١٦٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیایان تەقاندووەتەوە.

بەکارهێنانی UR-77 Meteorit لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بۆ لەناوبردنی سەنگەرەکان و هێزەکانی ئۆکرانیا لە بیناکانی شاری رۆبیژنە.
سیستەمی UR-77 Meteorit سیستەمێکی خاوێنکردنەوەی مینەکانی دروستکراوی یەکێتی سۆڤیەتە کە لەسەر بنەمای جۆرێک لە شاسی 2S1 Gvozdika بەرهەم هێنراوە. ئەرکی سەرەکی یو ئاڕ-77 لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەکانە، بەڵام لە شەڕی ناو شاردا وەک چەکێکی بەهێز بۆ لەناوبردنی سەنگەرەکانی دوژمن بەکاردێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *