ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە

یەکشەممە 24 نیسان 2022 - 13:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=10827

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی لیژنەکانی ئێران و عەرەبستانی سعوودی لە بەغدا بەشداری کردووە.

سەرچاوەیەکی عێراقی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی لیژنەکانی دانوستانکاری ئێران و سعوودیە بە ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیومی رایگەیاند کە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعوودیە لەو کۆبوونەوەدا بەشدارییان کردووە.

ناوبراو ئەوەشی رایگەیاندووە کە لایەنەکانی ئێرانی و سعوودی لەسەر کۆتایی هێنان بە دانوستانە ئەمینییەکان و دەستپێکردنی دانوستانە دیپلۆماسییەکان ڕێکەوتنیان کردووە.

سەرچاوەکە وتی کە چاوەڕوان دەکرێت گەڕی شەشەمی کۆبوونەوەی ئەو دوولایەنە لە عێراق بەڕێوە بچێت و کۆبوونەوەی ئەم دواییەش ئەرێنی بووە و لەسەر کۆمەڵێک خاڵی پەیوەندیدار بە هێورکردنەوەی نێوان تاران و ڕیاز رێکەوتن کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *