ڕووسیا: ئەگەر ئیسرائیل کەرەستەی بەرگری بنێرێتە ئۆکراینا، وەڵام دەدەینەوە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزی ڕووسیا لە تەلئەبیب لە کاردانەوەی هەواڵی ناردنی کڵاو و هێلەگی گوللـە نەبڕ بۆ ئۆکرانیا لەلایەن ئیسرائیلەوە وتی: مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە ئەگەر کەرەستەی بەرگری ڕەوانەی کیێڤ بکرێت.
لە کاردانەوەی بڕیارەکەی بێنی گانتز وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناردنی کڵاو و هێلەگی گوللـە نەبڕ بۆ ئۆکرانیا، ئەناتۆلی ڤیکتۆرۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە فەڵەستینی داگیرکراو وتی: ئێمە بەوردی ئەم زانیاریانە دەپشکنین و لە ئەگەری پشتڕاست کردنەوەی، وەڵامی دەدەینەوە.
شایەنی باسە لە ١٩ی نیسان وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنستی ڕایگەیاند کە دوابەدوای داواکارییەکانی ئۆکرانیا، کڵاو و هێلەگی گوللـە نەبڕ بۆ بەکارهێنانی هێزی یارمەتی مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت. ناوبراو لە گفتوگۆکەی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، ئەو وڵاتەی لە بڕیارە نوێیەکەی تەلئەبیب ئاگادار کردۆتەوە.
لێدوانەکان