سەبازێکی تورکیا لە باکوری سوریا کوژرا + ڤیدیۆ

شەممە 23 نیسان 2022 - 23:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=10803

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانی گروپی “ڕزگاری عەفرین” لە نزیک شاری مارع، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و سێ دیکەش برینداربوون.

ڕۆژی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا لە نزیک شاری مارع لە باکوری حەلەب لەلایەن گروپی “ڕزگاری عەفرین” بە موشەکێکی زیرەک کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە سەربازێکی تورکیا کوژرا و سێ دیکەش برینداربوون.

گروپی “ڕزگاری عەفرین” دوای چوار مانگ لە ڕاگرتنی چالاکییەکانی، بە هێرشەکەی ڕۆژی رابردوو ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی تورکیا دەست پێکردەوە. دوایین ئۆپەراسیۆنی گروپەکە لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا لە سوریا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجام درا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *