هەڵکردنی ئاڵای فەڵەستین لەسەر قوبە ئەلسەخرە + ڤیدیۆ

شەممە 23 نیسان 2022 - 12:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=10793

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە تێدا گەنجێکی فەڵەستینی ئاڵای فەڵەستین لەسەر مزگەوتی قوبە ئەلسەخرە (نزیک مزگەوتی ئەقسا) هەڵدەکات.

لەکاتێکدا زایۆنیستەکان لە سێیەمین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا ڕێگری لە هاتنی بەشێکی زۆری فەڵەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا کردەوە، هاوڵاتیانی فەڵەستینی لە چەندین شار لەوانە نابلۆس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هاوکات یەکێک لە گەنجەکانی قودس توانی ئاڵای فەڵەستین لەسەر مزگەوتی قوبە ئەلسخرە هەڵبکات.

پێشتر و لە ساڵی ٢٠٠٠ کاتێک “ئێرین شارۆن” سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئیسرائیل پلانی دانا بچێتە مزگەوتی ئەقسا، “ئیبراهیم رزق” گەنجێکی فەڵەستینی ئاڵای فەڵەستینی بەسەر ئەو مزگەوتە بەرز کردەوە.

دەستدرێژییەکەی شارۆن بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا شەرارەی ئینتیفازە مەزنەکەی ئەقسا داگیرساند کە لە ئەنجامدا ٤٤١٢ فەڵەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٤٨ هەزار فەڵەستینی دیکەش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *