تەقینەوەیەکی تیرۆریستی؛ ئەم جارە لە مزگەوتێکی ئەهلی سوننەت ی پارێزگای قۆندوز + وێنە و ڤیدیۆ

شەممە 23 نیسان 2022 - 01:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=10776

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتی شارۆچکەی ئیمام ساحیب ی باکوری پارێزگای قۆندوز لە ئەفغانستان، زیاتر لە ٧٠ کەسی سڤیل بوونە قوربانی.

لە هێرشێکی ئینتحاری کەسێکی نەناسراو لە مزگەوتی مەولەوی سکەندەر ی شارۆچکەی ئیمام ساحیب، ٢٣ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەم هێرشە پێنجەمین هێرشی تیرۆریستییە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو لە دژی شوێنە ئایینیەکان و خەڵکی مەدەنی لە شارەکانی کابوڵ، مەزارشەریف و قۆندوز ئەنجام دەدرێت. ڕۆژی ٢١ی نیسان، زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی چەند تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شارەکانی مەزارشەریف، قۆندوز و خوگیانی ئەفغانستان گیانیان لەدەست دا و برینداربوون.

وتەبێژی تاڵیبانیش ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد و وتی: هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ئەو پەلامارە تیرۆریستییە بەردەوامە. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەکانی قۆندوز نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام پێدەچێت لەلایەن چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجام درا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *