ئەمریکا لە چوارچێوەی ناتۆ لە عێراقدا دەمێنێتەوە

یەکشەممە 2 ئایار 2021 - 01:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=1077

شرۆڤەکارێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەرکە سەربازییەکانی لە عێراقدا خستووەتە ئەستۆی هێزەکانی ناتۆ و خۆی لە چوارچێوەی ئەم ڕێکخراوە سەربازییەدا لە عێراق دەهێڵێتەوە.

شرۆڤەکارێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئەرکە سەربازییەکانی لە عێراقدا خستووەتە ئەستۆی هێزەکانی ناتۆ و خۆی لە چوارچێوەی ئەم ڕێکخراوە سەربازییەدا لە عێراق دەهێڵێتەوە.

هەیسەم مەحفوز عەبدولکەریم شرۆڤەکاری سیاسی و لە بەرپرسانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە هێزەکانی وەک پشتیوانی سوپای عێراق دەهێڵێتەوە و ئەوانی دیکەی کە شەڕی داعشیان کردووە، لەم وڵاتە دەکشێنێتەوە. ئەم بڕیارەش لە پاش بەڕێوەچوونی چەندین گەڕی دانوستانی نێوان بەغدا و واشنتن بووە و ئەمریکییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی ئەم وڵاتە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پرۆسە سەربازییەکانەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆیی عێراق گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە.

ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن بە بیانووی چالاکییەکانی داعشەوە لە عێراق بمێننەوە، بە بۆچوونی من ئەمریکا نایەوێت پاشەکشە بە هێزەکانی لە عێراقدا بکات و بەشێکی ئەرکە سەربازییەکانی خستووەتە ئەستۆی هێزەکانی ناتۆ بە تایبەت بەریتانییەکان، واتە لە چوارچێوەی ناتۆدا لە عێراق دەمێنێتەوە، واشنتن دەیەوێت لە گەڵ ناتۆ ئاڵوگۆڕی هێزی هەبێت و هێزەکانی لە مەترسییەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی گرووپە نەناسراوەکانی خەڵک ڕزگار بکات.

ئەم بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتی: واشنتن بڕیاریدا بە ئامانجی پاراستنی گیانی هێزەکانی، بە کشانەوەی هەمیشەیی یان کاتیی ئەوان لە چوارچێوەی گۆڕینی ئەرک و ڕاسپاردەکان ڕەزامەندی دەرببڕێت. ئێستا ئەمریکییەکان چالاکییەکانیان بردووەتە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی و باڵیۆزخانەکەشی کردووەتە بنکەیەکی سیخوڕی لە بەغدا، ئەڵبەت وەک ئاماژە درا لە چوارچێوەی ناتۆدا درێژە بە پلانە سەربازییەکانی دەدات.

هەیسەم مەحفوز عەبدولکەریم وتی: بە پێی ساڵانێک داگیرکاری ئەمریکا ئەم وڵاتە زیاتر لە ناتۆ ئاشنایەتیی لە گەڵ قەیران و کێشە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی عێراق هەیە و لە ئەنجامی ئەمەش، باش دەزانن ئەگەر عێراقییەکان داواکارییەکیان هەبێت جێبەجێی دەکەن، تەنانەت ئەگەر هێزی تەواو پڕچەککراوی ئەمریکیش لە بەرامبەریان بێت.

وتیشی: ئەمریکییەکان پاش گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی لە گەڵ بەغدا سیاسەتێکی دیکەیان پەیرەو کردووە و ئەوەش کۆتایی هێنانی ئەرکە سەربازییەکانە بە شێوازی ڕواڵەتیانە و ڕوویان هێناوەتە بوارەکانی دیکە. ئەمریکییەکان لە چوارچێوەی دابەشکردنی ئەرکەکان لە گەڵ هاوپەیمانانی ئەورووپی لە عێراقدا دەمێننەوە، داگیرکاری هەمان داگیرکارییە، بەڵام بە ڕواڵەتێکی دیکە.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: ئەمریکییەکان لە کاریگەری و دەستڕۆیشتوویی ئێران لە عێراق تێدەگەن و نایانەوێت بە چۆڵکردنی ئەم وڵاتە بەرژەوەندییەکانیان ڕوبەڕوی مەترسی ببێتەوە، واشنتن بە هەر شێوازێک دەیەوێت ڕوبەڕوی کاریگەری ئێران ببێتەوە، هەندێک کات بە شێوازی سەربازی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و …

ڕاشیگەیاند کە ئەمریکییەکان پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن کە ئەرکە سەربازییەکانی خۆیان بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی عێراق گۆڕاوە، ئەمەش تا ئێستا بە زارەکی ماوەتەوە و بە کردەوە هیچ گۆڕانکارییەک نەبینراوە.

ڕاپۆرتی جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *