دوو کاروانی لۆجستی ئەمریکا کرانە ئامانج + ڤیدیۆ
ههینی 22 نیسان 2022 - 12:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=10765
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرش کرایە سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی رابردوو دوو کاروانی لۆجستی ئەمریکا لە پارێزگاکانی بەغدا و قادسیە لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بە بۆمبی چێندراو کراونەتە ئامانج.
گروپی “اصحاب الکهف” بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەم هێرشانە بەرپرسیارێتی هەر دوو هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە ٢٢مین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراقە کە لە سەرەتای وەرزی بەهار (نەورۆز)ی ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە.
لێدوانەکان