تاقیکردنەوەی مووشەکی نوێی ڕووسیا + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 21 نیسان 2022 - 22:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=10735

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا مووشەکێکی بالیستی نێوان کیشوەری بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە.

لە ١٩ی نیسان سوپای ڕووسیا مووشەکێکی بالیستی نوێی نێوان کیشوەری بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە.
بەپێی راگەیێندراوی سوپای ڕوسیا، موشەکی RS-28 Sarmat بۆ یەکەم جار لە وێستگەی ئاسمانی پلسێتسک لە باکوری ڕۆژئاوای ڕوسیا هاوێژرا و ئامانجێکی لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە دوری نزیکەی ٦٠٠٠ کیلۆمەتری (٣٧٠٠ میل) پێکا.

ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا وتی: ئەم موشەکە چەکێکی بێوێنەیە و توانای شەڕی هێزە چەکدارەکانمان بەهێز دەکات. هەروەها ئاسایشی ڕووسیا لە دژی هەڕەشە دەرەکییەکان مسۆگەر دەکات و دوژمنانی مۆسکۆ ناچار بە بیرکردنەوە دەکات. پوتین وتی: ئەم موشەکە نوێیە هاوشێوەی نییە و ئەستەمە سیستەمی بەرگری توانای تێکشکاندنی هەبێت.

جۆن کیربی وتەبێژی پنتاگۆن هەروەها لێدوانی لەسەر تاقیکردنەوەی مووشەکی نوێی ڕووسیا دا و ڕایگەیاند: ڕووسیا بەپێی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی پێش تاقیکردنەوەی مووشەکە نوێیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئاگادارکردووەتەوە. ئێمە ئەم تاقیکردنەوەیە بە هەڕەشە بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان یان هاوپەیمانەکانی نابینین.

موشەکی بالیستی نێوان کیشوەری Sarmat RS-28ی ڕووسیا دەتوانێت تا ١٠ کڵاوی ئەتۆمی هەڵبگرێت و دەوترێت تا کۆتایی ئەمساڵ ڕادەستی سوپای ڕووسیا دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *