هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە + ڤیدیۆ و وێنەکان

پێنجشەممە 21 نیسان 2022 - 13:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=10701

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای هێرشە ڕۆکێتییەکەی خۆڕاگری فەڵەستین بۆ سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی سدیروت کە بە هۆیەوە چوار زایۆنی برینداربوون، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر کەرتی غەزە.

لە سەرەتای هێرشەکاندا بنکەی سەربازی “عیسی البطران”ی سەر بە کەتیبەکانی ئەلقەسام لە ناوەندی کەرتی غەزە لەلایەن درۆنەکانی ئیسرائیلی کرانە ئامانج. دوابەدوای ئەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو رژێمە نزیکەی ١٠ موشەکەیان ئاراستەی ئەو بنکەیە سەربازییە کردەوە کە بە هۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتەوە.
تانک و تۆپخانەکانی رژێمی زایۆنیستی خاڵە چاودێرییە سەربازییەکانی گروپە فەڵەستینییەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی کامپی ئەلبریج و ڕۆژھەڵاتی خان یۆنس کردە ئامانج.

لە شەپۆلی دووەمی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، بنکەی “عبیدە”ی سەر بە کەتیبەکانی ئەلقەسام لە نزیک کامپی ئەلمەغازی لە باشوری غەزە کرایە ئامانج. لەم هێرشەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سێ مووشەکیان ئاراستەی بنکە سەربازییەکە کردەوە. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری کەرتی غەزە، زیانی زۆر بە ماڵی هاوڵاتیانی فەڵەستینی گەیشتووە و بووەتە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەکی فەڵەستینی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *