هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باکوری سووریا

پێنجشەممە 21 نیسان 2022 - 11:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=10698

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ درۆنەکانی سوپای تورکیا با پاساوی بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوردییەکان، هێرشیان کردە سەر دوو ئامانج لە شارەکانی قامیشلۆ و کۆبانێ لە باکوری سوریا.

نیوەڕۆی ڕۆژی رابردوو درۆنێکی سوپای تورکیا، هێرشی کردە سەر بینایەکی شاری قامیشلۆ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە شوێنەکە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بووە.
چەند کاتژمێرێک پاش یەکەم هێرش، درۆنێکی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە باشوری شاری کۆبانێ کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە قەسەدە تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر هێرشەکە نەداوە.

هەر لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: ٩ کەس لە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە یەپەگە کە بە نیازی ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەکانی “قەڵغانی فورات”، “لقی زەیتون” و “کانی ئاشتی” لە دژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بوون، لە هێرشەکەدا کوژراون. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنەکە لە تۆڵەی خوێنی کوژراوانی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە.

تورکیا تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەکانی لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریکا کە تایبەتە بە ئاگربەست لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نوێیەکەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی لە باکوری سوریا دەستپێکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *