دوایین بارودۆخی شاری ماریۆپۆل، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ڕووسیا ناوچەی پریمۆرسکی لە ڕۆژئاوای شاری ماریۆپۆل-یان کۆنتڕۆڵ کرد.
لەئێستادا هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا تەنیا لە ناوچەی پیشەسازیی ئازۆستال گەمارۆدراون و پێکدادانی قورس لە بیناکانی نزیک ئازۆستال بەردەوامە.
ئامارەکان لە ژمارەی ئەو سەربازانەی ئۆکرانیا کە لە شاری ماریۆپۆل تا ئێستا ماونەتەوە ناکۆکن. میدیاکانی ئۆکرانیا ژمارەی ئەو هێزانەیان نزیکەی ١٠٠٠ کەس راگەیاندووە و ئەمە لەکاتێکدایە کە میدیاکانی ڕووسیا ئەو ژمارەیە لەنێوان ٢٥٠٠ تا ٥٠٠٠ کەس زانیوە.
ڕۆژی رابردوو نزیکەی ٢٠٠ کەس لە خەڵکی سیڤیل لە دەوروبەری ئازۆستال رزگار کراون. وەک دەوترێت ژمارەیەک لە خەڵکی سیڤیل لە تونێلەکانی ئازۆستال پەنایان گرتووە. ڕووسیا دەرفەتێکی تر بۆ خۆبەدەستەوەدانی هێزە ئۆکرانییەکان دیاری کرد، بەڵام بە ڕەتکردنەوەی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، تۆپبارانی قورسی ناوچەکە دەستی پێکردەوە.
لێدوانەکان