بەربانگێکی خوێناوی خەڵکی ئەفغانستان + وێنە

شەممە 1 ئایار 2021 - 12:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=1067

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر شارۆچکەی پولعەلەم لە پارێزگای لۆگار، دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر شارۆچکەی پولعەلەم لە پارێزگای لۆگاری ئەفغانستان، دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

ئەو کردەوە تیرۆریستییە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی یەکەمی شاری پولعەلەم و نزیک لە بەربانگ ئەنجام درا، کە بەو هۆیەوە تا ئێستا ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠ کەس برینداربوون.
بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان خستووەتە ئەستۆی تاڵیبان، بەڵام هێشتا ئەو گروپە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *