کوژرانی دووەم ئەفسەری تورکیا لە هەرێمی کوردستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی ئەفسەرێکی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە.
ملازم “کان کانڵیکویویە”ی ٢٥ ساڵ لە هێزە زەمینیەکانی سوپای تورکیا، لە ئاکامی هێرشێکی ڕۆکێتیی پەکەکە لە ناوچەکانی باکوری عێراق کوژراوە.
ئەمە دووەم کوژراوی فەرمی هێزە چەکدارەکانی تورکیایە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان. ڕۆژی رابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: ملازم یەکەم “عومەر دیلیباش”، لە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی تورکیا لە باکوری عێراق بەهۆی تەقینەوەیەک بریندار و سەرەڕای گواستنەوەی بۆ بنکەیەکی پزیشکی، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە، لە بەرەبەیانی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە ناوی “کلیل چنگ” دەستیپێکرد.
لێدوانەکان