چالاکوانێک: ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی هەماهەنگی تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبییە

سێشەممە 19 نیسان 2022 - 15:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=10633

چالاکوانێکی ناسراوی سعوودی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی هەماهەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بە تایبەت سعوودیە بووە.

موجتەهد چالاکوانی ناسراوی سعوودی ڕایگەیاند کە سعوودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا ڕۆڵیان هەبووە.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بە پێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک لە وڵاتانی کەنداوی فارس، ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا لە پاش هەماهەنگی ڕژێمی زایۆنیستی و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بە تایبەت ئەردەن و میسر و پاڵپشتیی ئیمارات، سعوودیە، دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بووە و ئەمریکاش بۆ پاڵپشتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی گوشاری خستووەتە سەر ئەو وڵاتانە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *