هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە + ڤیدیۆ و وێنە

سێشەممە 19 نیسان 2022 - 09:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=10608

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە وەڵامی هێرشە ڕۆکێتییەکەی خۆڕاگری فەڵەستین بۆ سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی کیسوفیم، چەند شوێنێکی کەرتی غەزە-یان کردە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە هەشت موشەک بنکەی قادسیە ی سەر بە کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس و هەروەها بە موشەکێک زەوییەکی کشتوکاڵی لە نزیک خان یۆنس کردە ئامانج. ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستینیش بە بەکارهێنانی دژەفڕۆکە ڕوبەڕوی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بوونەوە. هەر لەم بارەیەوە باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: شەڕڤانانی کەتیبەکانی ئەلقەسام کاتژمێر ١:٣٥ خولەکی بەیانی بەتەقاندنی مووشەکی زەوی-هەوا وەڵامی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ئاسمانی غەزە دایەوە.
میدیاکانی عیبری دانیان بەوەدا نا کە فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە دوای تەقاندنی ئەو موشەکانە ناچار بوون ناوچەکە جێبهێڵن.
دەوترێت هێزەکانی ئەلقەسام موشەکی شان‌هاوێژی سام-٧ (SAM-7)یان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بەکارهێناوە.
ئەمە دووەم جارە کە گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی ئەم چەکە بۆ ئامانجگرتنی باڵافڕەکانی ئیسرائیلی بەکار هێناوە. پێشتر لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، شەڕڤانانی خۆڕاگری فەڵەستین شان‌هاوێژی سام٧-یان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەلیکۆپتەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی کەرتی غەزەدا بەکارهێنا بوو.

سام٧ سیستەمێکی مووشەکی ڕوو بە هەوایی کورت مەودا و شان‌هاوێژە کە سیستەمی ڕێنوێنیی ژێر سووری هەیە. سام٧ نەوەی یەکەمی مووشەکەکانی سام (ڕوو بە هەوا) ی یەکێتی سۆڤیەتە، کە لە ساڵی ١٩٦٨ – ١٩٧٠ەوە بەکار دەهێنرێت.

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەزە
بەکارهێنانی موشەکی سام٧ لەلایەن گروپە فەڵەستینیەکان لە دژی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *