هێرشی ڕۆکێتی خۆڕاگری فەڵەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 22:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=10565

چەند خولەکێک پێش ئێستا گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی، شارۆچکەی زایۆنی نشینی کیسوفیم ی ڕۆژهەڵاتی غەزە-یان بە ڕۆکێت کردە ئامانج.

بە هۆی هێرشەکە زەنگی ئاگادار کردنەوەکە لە ناوچە زایۆنی نشینەکانی دەوروبەری غەزە لێدرا.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: سیستەمی بەرگری قوبەی ئاسنین توانیویەتی ڕۆکێتێکی تێکبشکێنێت.

ئەمە یەکەم هێرشی ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینە کە لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی هێزەکان و شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *