زانیاری_سەربازی: ڕۆکێتی سەنگەر شکێنی SMAW-D
ڕۆکێتی سەنگەر شکێنی M141 یان SMAW-D ڕۆکێتێکی شانهاوێژی ئەمریکییە کە بۆ یەک جار بەکار دێت و بۆ لەناو بردنی پێکهاتە بەهێزەکان دروست کراوە. ئەم چەکە لەسەر بنەمای گۆڕانکاریەکان لە ڕۆکێتی جۆری SMAWی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا پەرەی پێدراوە و جێگای چەکێکی سەنگەر شکێنی لەم جۆرەی بۆ سوپای ئەمریکا گرتۆتەوە.
ڕۆکێتی SMAW-D بەو گازەی کە لە بزوێنەری پشتەوەی هاوێژەر دەردەچێت هاوشێوەی ڕۆکێتەکانی RPG دەهاوێژرێت. ئەم بابەتە بە گشتی لە شوێنە داخراوەکان مەترسی بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.
ئێم١٤١ دوو شێوەپێدانی کرداری هەیە: لە کاتی هەڵگرتن دا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان. لە کاتی هەڵگرتن دا، درێژی چەکەکە ٨١٠ ملم و لە دۆخی ئامادە بۆ تەقەکردندا، درێژیی هاوێژەرەکە بۆ ١٤٠٠ ملم درێژ دەبێتەوە.
سەری جەنگی ئەم ڕۆکێتە هاوشێوەی سەری جەنگی SMAWـە کە لە جۆری تەقینەوە بەهێزە. ئەم سەری جەنگییە بۆ لەناوبردنی بیناکان، سەنگەرە کۆنکریتیەکان و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە سووکەکان بەکاردێت. سەری مووشەکەکە توانای چوونە ناوەوەی تا ٢٠٠ ملیمەتر لە کۆنکریت و ٣٠٠ ملیمەتر لە خشت و ٢١٠٠ ملیمەتر لە گونی لمی (وەک سەنگەر) هەیە.
تایبەتمەندیەکانی ڕۆکێتی سەنگەر شکێنی M141:
کێش: ١.٧ کیلۆگرام
درێژی: ٨١٠ ملیمەتر
یەکەم بەکارهێنان (سوپای ئەمریکا): ساڵی ١٩٩٩
کالیبر: ٨٣.٥ ملیمەتر
مەودا: ١٥ – ١٠٠٠ مەتر
ڕێژەی چوونە ناو کۆنکریت: ٢٠٠ ملیمەتر
لێدوانەکان