لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیستیەوە دەستدرێژی کرایەوە سەر مزگەوتی ئەقسا + وێنە

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 20:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=10545

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هەڵکوتانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەرکردنی نوێژکەرانی فەڵەستینی، شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی لە دووەم ڕۆژی جەژنی یەهودیی “الفَصْح” دەستدرێژییان کردە سەر ئەو شوێنە پیرۆزە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی وەک پاڵپشتی لە شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی، هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و بە دەرکردنی نوێژکەران لە حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا زەمینەیان بۆ هاتنی شارۆچکە نشینەکانی زایۆنی بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە ئامادە کرد.
هێزەکانی زایۆنیستی بە جێگیربوون لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا لە چوونە ژوورەوەی فەڵەستینیەکانی خوار ٥٠ ساڵ بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە ڕێگریان کرد.

بەپێی میدیاکانی زایۆنیستی، لە ماوەی دوو ڕۆژی یەکەمی جەژنی یەهودیی “الفَصْح”، بە گشتی ١٤٢٢ زایۆنیست هێرشی کردۆتەوە سەر مزگەوتی ئەقسا. ئەم کردەوانە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی بە بەرپرسانی ئیسرائیلیان رایگەیاند کە بەرپرسیارێتی هەر دەرئەنجامێکی دەستدرێژی کردنە سەر مزگەوتی ئەقسا لە ئەستۆی حکومەتی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *