سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکایی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی “کلیل چنگ”-ی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین-باسیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
ئاکار گوتی: “بەمەبەستی لەناوبردنی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆسەر گەلەکەمان و ھێزە ئەمنییەکانمان، هەرەوەها پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان، سوپای تورکیا لەم شەوە بەدواوە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق دەستپێکردووە”.
خولوسی ئاکار گوتیشی: “لەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی ئامادەکرابوو، ئەنجامدراوە، ھێزەکانی ئاسمانیمان ئامانجەکانی تیرۆریان لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین-باسیان کردووەتە ئامانج. فڕۆکەوانە قارەمانەکانمان، بە سەرکەوتووانە حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، کۆگای جبەخانە و بەناو بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستیان کردووەتە ئامانج. تۆپھاوێژەکانمان ئامانجەکانیان بە تەواوەتی پێکاوە. کۆماندۆ قارەمانەکانمان بە پاڵپشتی ھێلیکۆپتەرەکانی جۆری “ATAK”، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکھەڵگر توانیان بەرێگەی وشکانییەوە بگەنە ناوچەکە. تاکو ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانمان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە. ئەو ئامانجانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا دیاریکرابوون، ھاتوونەتەجێ”.
لێدوانەکان