دوایین بارودۆخی شاری ماریۆپۆل، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک دەستیان بەسەر کارگەی ئاسن و ستیلی ئیلیچ لە شاری ماریۆپۆل گرتەوە.
کارگەی ئاسن و ستیلی ئیلیچ یەکێک لە پێگە بەهێزەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باکوری شاری ماریۆپۆل بوو کە لەلایەن هێزەکانی لیوای ٣٦ی دەریایی ئۆکرانیا بەرگری لێ دەکرا. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئۆکرانیا لەم ناوچەیە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی دۆنێتسک کردەوە.
لە باشوری ڕۆژئاوای شارەکە، هێزەکانی ڕوسیا و دۆنێتسک کەنارەکانی دەریایان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردووە و گەمارۆی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی پریمۆرسکی چڕتر بۆتەوە. لەئێستادا هێزەکانی ئۆکرانیا لە دوو ناوچەی پریمۆرسکی لە ڕۆژئاوا و ئازۆستال لە ڕۆژھەڵاتی شاری ماریۆپۆل گەمارۆ دراون.
لە ناوچەی ئازۆستال پێکدادان و بۆمبارانی تۆپخانەیی و هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا بەردەوامە.
لە ناوچەی پریمۆرسکی زۆر ئەستەمە هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە چەند ڕۆژی دیکە توانای بەرگریان هەبێت، بەڵام بارودۆخەکە لە ناوچەی پیشەسازی ئازۆستال زۆر جیاوازە و ئەگەر هێزەکانی ئۆکرانیا خورادن و چەکی پێویستیان پێ بێت، دەتوانن تا ماوەیەکی درێژ بەرگری بکەن.
لێدوانەکان