هاوپەیمانی نوێی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بەسەر دەریای سوور

شەممە 16 نیسان 2022 - 12:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=10443

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی ئەمریکا لە پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی دەریایی هاوبەشی نوێی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ جێگیرکردن و بەرەنگاربوونەوەی دزیە دەریاییەکانی دەریای سوور هەواڵی دایەوە.

براد کوپەر، فەرماندەی کەشتیە گەلی پێنجەمی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێکهێنانی هێزێکی نوێی هاوبەش بە ناوی “هاوپەیمانی هاوبەشانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان لە دەریای سوور ڕاگەیاند. ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی دەریای سوور لە جیهاندا کرد و وتی: ئەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگە ئەوەندە گەورەیە کە ئەمریکا بەتەنیا ناتوانێت ئاسایشەکەی بپارێزێت. بۆیە بڕیارماندا هاوپەیمانێتیەکی دەریایی بۆ پاراستنی ناوچەکە پێک بهێنین.

بە گوێرەی کەناڵی ABC، چاوەڕوان دەکرێت ئەم گروپە لە هێزی دەریایی ٣٤ وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی فەرماندەی کەشتیە گەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا پێک بهێنرێت. ئەرکی گروپەکە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مرۆڤ، ماددە هۆشبەرەکان و چەک لە دەریای سوور ڕاگەیەنراوە. ئەرکەکە بە فەرمی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ دەست پێدەکات و ئەمریکاش بە ٢ بۆ ٨ کەشتی سەربازی، لەوانە کەشتی فەرماندەیی USS Mount Whitney بەشداری لە هاوپەیمانێتیەکەدا دەکات.
جێی ئاماژەپێکردنە کە لەئێستادا بەشێک لە هاوپەیمانییەکە بە ناوی “هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای دەریایی” لەگەڵ سێ گروپی کرداری لە ناو و دەرەوەی ئاوەکانی کەنداوی فارسدا کار دەکات.

پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی ڕۆژئاوا و سعودیە ئەنساروڵڵایان بە چاندنی مین و بەکارهێنانی بەلەمی خۆکوژی لە دەریای سووردا تۆمەتبارکرد. ئەو میدیانە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە هاوپەیمانی سعودیە ڕێگری لە چەند هێرشێکی بۆ سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە ئاوەکانی دەریای سوور کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *