سوپای پاسداران: دروستبوونی ئینتیفازایەکی نوێ کابوسی زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ئەوانە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی هێرشی دڕندانە و تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا کرد و سەرهەڵدانی ئینتیفازەیەکی نوێ و ئامادەبوونی قارەمانانە و بوێرانەی گەنجانی فەڵەستینی لە مەیدانی بەرخۆدان و خەباتدا بە کابوسی زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ناوچەیی و جیهانی ئەوان ناو برد.
بەگوێرەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: کردارە دەستدرێژیکارانە و تاوانکارانە نوێیەکانی رژێمی زایۆنیستی دژ بە مزگەوتی ئەقسا کە پاش ئۆپەراسیۆنەکانی شەهادەتخوازانەی چەند ڕۆژی رابردووی موجاهیدینی ئیماندار و گەنجانی فەڵەستینی و بەتایبەتی لەناو جەرگەی تەلئەبیب، ڕووی لە زیادبوون کردووە، نیشانەی ترس و دڵەڕاوکی زایۆنیستەکان لە دروستبوونی ئینتیفازەیەکی نوێی و قوڵبوونەوەی خەباتی گەلی فەڵەستینی لە نێوان گەنجان و مێردمنداڵەکانی فەڵەستینی و بەرزکردنەوەی تواناکانی گروپە خۆڕاگرییەکانە دژە بە ڕژێمی زایۆنیستی.
لە بەیاننامەکەدا لەگەڵ جەخت کردنەوە لەسەر پێویستی کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕووداوەکانی فەڵەستین و ئەو تاوانانەی کە داگیرکەرانی قودسی شەریف لە مزگەوتی ئەقسا و ناوچە داگیرکراوەکانی تر ئەنجامیان داوە، هاتووە: بێ گومان دەرئەنجامەکانی ئەم کردارانە و پیلانە مەترسیدارانە بێدەنگکەران لە وڵاتانی ئیسلامی و هەروەها بانگەشەکەرانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێتەوە و ڕای گشتی جیهان بە توندی سزایان دەدەن.
لێدوانەکان