هانس گرۆندبرگ: ئاگربەستی یەمەن مەترسی لەسەرە و ناکۆکییەکانی مارب جێی نیگەرانیە

هه‌ینی 15 نیسان 2022 - 20:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=10429

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئاگربەست و ململانێکانی مارب دەربڕی.

لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر یەمەن، هانس گرۆندبرگ نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن داوای لە لایەنە جیاوازەکانی شەڕی یەمەنی کرد ئاگربەستی کاتی یەمەن بۆ کۆتایی هێنانی بە شەڕ بەکاربهێنن. ناوبراو ئەوەشی وت: لە کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە یەمەن گرژییەکان و گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. هەروەها هیچ هەواڵێکی پشتڕاست کراو لە هێرشە ئاسمانییەکان لە ناو یەمەن یان هێرشەکانی دەرەوەی سنوورەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە (سعودیە و ئیمارات) نەبینراوە. ئاگربەست لە یەمەن مەترسی لەسەرە و ناکۆکییە سەربازییەکانی دەوروبەری مارب جێی نیگەرانیە.
لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕادەی پابەندبوونی لایەنەکان بە ئاگربەست زیاتر دەردەکەوێت. بۆیە ئێستا لە هەموو کاتێکی دیکە زیاتر پێویستمان بە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکی گشتگیر و ئاشتییانە و هەمیشەیی بۆ ململانێکانی یەمەن.

گرۆندبرگ لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە ئاڵوگۆری دیلەکان، داوای بە ئامانج گەیاندنی دانوستانەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی کرد. ناوبراو هەروەها جەختیشی لە هەوڵەکان بۆ دووبارەکردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و ڕێگاوبانەکانی تەعەز و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن کردەوە.

هانس گرۆندبرگ پێشتر لە ١٢ی نیسان لە سەردانێکیدا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی رزگاری یەمەن گەیشتە سەنعای پایتەختی یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *