گرنگترین هەواڵەکانی پەنجایەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 14 نیسان 2022 - 23:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=10369

وێنەی هێرشەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسن و پۆڵای شاری ماریۆپۆل.
دوێنێ تەلەڤیزیۆنی ڕووسی ڤیدیۆی سەربازانی ئۆکرانی بڵاو کردەوە کە لە کارگەی ئاسن و پۆڵا لە شاری ماریۆپۆل خۆیان بەدەستەوە داوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ١٠٢٦ سەربازی لیوای ٣٦ی هێزی دەریایی ئۆکرانیا بە دانانی چەکەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا کردووە.

وێنەی تری ئاسمانی لە کارگەی ئازوفیستاڵ لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢
لە وێنەکاندا دووکەڵی ئاگری تۆپخانەکان و هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی فەوجی ئازۆڤی سوپای ئۆکرانیا دەردەکەوێت. کارگەی ئازۆفیستاڵ لە ناوچە ستراتیژییەکانی شاری ماریۆپۆلە و هێزەکانی ئۆکرانیاش بە بڵاوکردنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان بەرگرییەکی قورسیان لەو ناوچەیەدا کردەوە.

ئاگر کەوتنەوە لە کەشتیەکی فەرماندەیی ڕوسیا لە دەریای ڕەش.
بەیانی ئەمڕۆ، کەشتیەکی فەرماندەیی ڕوسیا لە دەریای ڕەش تووشی ئاگر کەوتنەوە بوو. سەرچاوە ئۆکرانییەکان ڕایانگەیاند کە بە موشەکێکی کروزی نێپتون هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکە. لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە تەقەمەنییەکانی ناو کەشتییەکە ڕوویداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *