لیوا قائانی: لە هەر شوێنێک بە پێویستی بزانین لە ڕژێمی زایۆنیستی دەدەین

پێنجشەممە 14 نیسان 2022 - 21:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=10366

فرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە لە هەر شوێنێک بە پێویستی بزانین بە جیدی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەدەین.

لیوا ئیسماعیل قائانی لە ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونی لیوا سەید محەممد حیجازی جێگری پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وێڕای بەرزڕاگرتنی ناو و یادی ئەو فەرماندە تێکۆشەڕە بە ئاماژە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان لە ساڵی 1982 وتی: زایۆنیستەکان لەو شەڕەدا تاوانێکی زۆریان کرد بەڵام ئەمڕۆ قارەمانانی گۆڕەپانی خۆڕاگری لە لوبنان بە ڕێبەرایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا هێندە لە ناوچەکە بەهێزبوون کە زایۆنیستەکان دیواری شەش مەتری و لە هەندێک شوێنیش ئەستوونی سی مەترییان لە سەر زەوی درووست کردووە تا کەس لەوان نزیک نەبێتەوە.

ناوبراو وتی: خەڵک هێماکانی شکست و لاوازیی زایۆنیستەکان و بەهێزبوون و گەشەی بەردەوامی بەرەی خۆڕاگری دەبینن، ئەوەی کە لەم ڕۆژانەدا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە لایەن خەڵکی تێکۆشەری فەڵەستینەوە دەبینرێت نموونەیەکە لە زیندوویەتی ئەم گەلە و هەنگاونان بەرەو مسۆگەربوونی ئامانجە ڕەواکانیان.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران وتی: ئەگەر لە هەر شوێنێکی جیهان دەسدرێژی بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەڵامی جیدی دەدەینەوە، ئێمە باش دەزانین ئێوە لە کوێن، لە هەولێر زۆربەی ئەوانەش لە پاڵ ئێوە ژیانیان بە سەر دەبرد، لەوە ئاگادار نەبوون کە بنکەی ئێوەیە بەڵام لە ژێر چاودێریدا بوون.

لیوا قائانی وتی: ئەڵبەت زایۆنیستەکان دانیان بەوەشدا ناوە کە ئێران چۆن چاودێریی بە سەر ئەواندا بووە، هەر بۆیە هەر کات بە پێویستی بزانین وەڵامی جیدی دەدەینەوە و ئەوان بچووکتر لەوەن کە ڕوبەڕوی ئێمە ببنەوە.

وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لاوازبوون و لەناوچوون دەڕوات و پرۆسەی لەناوچوونەکەشی خێراتر دەبێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *