هێرشێکی قورسی داعش بۆ سەر سوپای چاد لە ئەفریقا

پێنجشەممە 29 نیسان 2021 - 02:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=1036

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشێکی چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر پێگەیەکی سوپای چاد لە شاری لیتری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، بە لایەنی کەمەوە ٢٠ کەس کوژران و بریندار بوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە هێرشێکی چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر پێگەیەکی سوپای چاد لە شاری لیتری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، بە لایەنی کەم ٢٠ کەس کوژران و بریندار بوون.

چاد وڵاتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقا لە نێوان وڵاتانی لیبیا و سودان و ئەفریقای ناوەڕاست و نایجیریا و نیجەر و کامیرۆن. دانیشتوانی ئەو وڵاتە زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەسە کە ٧٥٪ ـیان موسڵمانن. سەرەڕای ڕۆڵی گرنگی ئەو وڵاتە لە ناوەڕاستی ئەفریقا و هەبوونی یەدەگی زێڕ و یۆرانیۆم و ئەڵماس و… بەڵام وڵاتێکی هەژار و پشت بەستوو بە دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوایە.

وڵاتی چاد لە ڕووی پەیوەندییەکانی دەرەوەیی، پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ فەرەنسادا هەیە و فەرەنسییەکان لە ساڵانی ڕابردوو لە ململانێکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سودان و لیبیا، پشتیوانی چاد ـیان کردووە.

ئیدریس دێبی ئیتنۆ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنستی بەهێز کردەوە. ناوبراو لە ٢٠ی ئەم مانگە لە کاتی پێکدادانە ناوخۆییەکانیی لەگەڵ چەکدارانی بەرەی “گۆڕان و ئاشتبوونەوە” کوژرا.

لەبەر لاوازی چاد لە حکومەت و بارودۆخی ناوچەکەدا، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو وڵاتە ببێتە بە مەیدانێکی تر بۆ بەهێز بوونی داعش لە ئەفریقا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *