وردەکاری هاوکاریە سەربازییەکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئاشکرا کرا

پێنجشەممە 14 نیسان 2022 - 15:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=10355

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ دەربڕینی رەزامەندی بۆ ناردنی هاوکاری سەربازی بە بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا، رایگەیاند کە ئەمریکا بەنیازە هاوکاری سەربازی زیاتر لەوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، درۆن، موشەکی دژە تانک ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات.

هاوکاری ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا بەم شێوەیە:
١٨ هویتزێر-ی ١٥٥ میلیمەتر لەکەڵ ٤٠ هەزار گوللە.
١٠ ڕاداری دۆزینەوەی شوێنی تۆپخانەکان.
٢ ڕاداری دۆزینەوەی ئامانجە ئاسمانییەکان.
٣٠٠ درۆنی سویچ بلید.
٥٠٠ موشەکی دژە زرێپۆشی جاڤلین.
٢٠٠ نەفەر هەڵگری ئێم١١٣.
١٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.
١١ هەلیکۆپتەری Mi-17.
بەلەمەکانی بێ سەرنشین.
کەلوپەلی خۆپاراستنی کیمیایی، بایۆلۆجی و ئەتۆمی.
زیاتر لە ٢٠٠٠ ئامێری پیوەری دووری لەیزەری
سی٤ (C4) و کەرەستەی تری تەقەمەنی بۆ پاککردنەوەی بەربەستەکان.
مین ی دژە نەفەری M18A1 Claymore.
٣٠ هەزار هێلەگی گوللە نەبڕ و کڵاوی خۆپاراستن.

ئەگەر ئەو کەلوپەلانە بە خێرایی و بە وردی لە نێوان سوپای ئۆکرانیا دابەش بکرێت، ئەوا سوپای ئۆکرانیا دەتوانێت بە بەکارهێنانی ئەو کەلوپەلانە کێشەی جدی بۆ سوپای ڕووسیا لە ناوچە جیاجیاکاندا دروست بکات و تا رادەیەکی زۆر ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی ڕوسیا بکات. وەک پێشتر بینیمان دابەشکردنی خێرا و بەربڵاوی چەکی ڕۆژئاواییەکان وەک مووشەکی دژە زرێپۆش، توانی زیانی گەورەی بە یەکە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا بگەیەنێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *