شەهید بوونی پێنج فەڵەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج فەڵەستینی بە گوللەی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە ناوچە جیاجیاکانی کەنارەکانی ڕۆژئاوا شەهید بوون.
ڕۆژی رابردوو سێ گەنجی فەڵەستینی بە ناوەکانی “قصی حمامره” تەمەن ١٤ ساڵ لە بەیت لەحم، “عمر محمد علیان” تەمەن ٢٠ ساڵ لە رۆژهەڵاتی ڕامەڵا و “محمد حسن عساف” تەمەن ٣٤ ساڵ لە نابلۆس بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی شەهید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ هەروەها هێزەکانی ئەو ڕژێمە هەڵیانکوتایە سەر کامپی جنین لە باکوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا و لە ئەنجامدا دوو گەنجی فەڵەستینی بە ناوی “شأس کممجی” و “مصطفی فیصل ابوالرب” شەهید و چەند فەڵەستینی دیکەش برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستین لە نووسینگەی یەحیا ئەلسەنوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە غەزە کۆبوونەوە و داوایان لە دانیشتوانی کەنارەکانی ڕۆژئاوا، قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرد ڕۆژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بن و هۆشداریشیان دایەوە ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر هێرشێک و کردەوەیەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا.
لێدوانەکان