هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلی کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق

پێنجشەممە 14 نیسان 2022 - 09:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=10336

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆتۆمبێلی پارێزەر و نوێنەری یاسایی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کرایە ئامانج.

عەباس ئەحمیدی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و گوتی: نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە بەڕێز ئەمجەد محەمەد حوسێن موسەوی، پارێزەر و نوێنەری یاسایی باڵیۆزخانەکە لە شاری کازمەین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر و سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە چەکدارییەی لە ئەستۆ نە گرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *