دوایین هەواڵەکان لە قامشلۆ / هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا کشانەوە

پێنجشەممە 29 نیسان 2021 - 00:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=1033

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای ئەو ڕێککەوتنەی لە شاری قامشلۆ ئەنجام درا، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە زۆربەی گەڕەکی “الطی” کشاونەتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای ئەو ڕێککەوتنەی لە شاری قامشلۆ ئەنجام درا، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە زۆربەی گەڕەکی “الطی” کشاونەتەوە.

ڕۆژی ٢٦ی نیسان لە قامشلۆ، ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا (NDF) و هێزەکانی ئاسایش ئەنجام درا. بە پێی ئەو ڕێکەوتنە کە بە نێوەندگیری پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی قەسەد ئەنجام درا، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە گەڕەکی “الطی” کشانەوە و تەنیا قوتابخانەی عەباس ئەلعەلەوی وەک ناوەندێکی ئەمنی بۆ سوپای سوریا و بەشێکی بچووکی باشووری ئەو گەڕەکە لە دەست هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا دەمێنێتەوە.

هەروەها هێزەکانی (NDF) ناوچەکانی باشووری گەڕەکی حەڵکۆ ـیان جێهێشت کە لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا پێشڕەوییان تێدا کرد بوو.

دوای ئەو ڕێکەوتنە، دانیشتوانی گەڕەکی “الطی” کە بەهۆی پێکدادانەکان ناوچەکەیان جێهێشتبوو، گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لەمەودوا بۆ چاودێری دۆخەکە و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، دەوریەی سەربازی لە شاری قامشلۆ ئەنجام دەدات.

هەروەها بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ناوچەکە پێمان گەیشتووە، هێزەکانی پۆلیسی ئەمنی سوریا (سەر بە حکومەتی سوریا) لە گەڕەکی “الطی” بۆ سەرپەرشتی کردنی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بڵاوەیان پێ دەکرێت.

ڕۆژی ٣١ی شوبات لە قامشلۆ پێکدادانەکان لە کاتێدا دروست بوو، کە یەکێک لە فەرماندەکانی ئاسایش بە ناوی خالید حاجی لە گرژییەکانی نێوان ئەو هێزانە و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریادا کوژرا. دوای ئەم ڕووداوە هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر گەڕەکی “الطی”ـیە و کۆنترۆڵی ئەو گەڕەکەیان گرتە دەست.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *