گرنگترین هەواڵەکانی چل و نۆیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢

چوارشەممە 13 نیسان 2022 - 23:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=10306

وێنەی ئاسمانییەکانی ١١ی نیسان ئاماژە بە جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکات.

شەڕی هێزە تایبەتەکانی کۆماری چیچان لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ کێوماڵکردنی دوایین ناوچە ماوەکانی شاری ماریۆپۆل.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ١٣ی نیسان.

ئاماری ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢

بەپێی ئامارەکە، سوپای روسیا ١٩ هەزار و ٨٠٠ سەربازی کوژراون و برینداربوون و ١٥٨ فڕۆکە و ١٤٣ هێلیکۆپتەر و .. تێکشکێندراوە.

هەروەها، هێزەکانی روسیا هەزار و ٤٢٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی، حەوت کەشتی، ٧٦ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ١٣٢ فڕۆکەی بێ فڕکەوانی لەدەستداوە.

گروپێک لە چیکییەکان لە ڕۆژی ١٠ی نیسان لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕووسیا لە پراگی پایتەختی چیک کۆبوونەوە و لە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیدا کۆمەڵکوژی بۆچا (شارۆچکەیەک لە نزیک کیێڤ) بەم شێوەیە ئیدانەی کرد.

ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانەکەی ئەم دواییەدا کوژرانی خەڵکی سڤیل لە بۆچای لەلایەن هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی ڕەت کردبووەوە و بە ساختە ناوی برد بوو.

ڤیدیۆی ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێکی کروزی کالیبر لە کەشتی سەربازی سوپای ڕووسیا لە دەریای ڕەشەوە بەرەو پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ١٠٢٦ سەربازی لیوای ٣٦ی هێزی دەریایی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل بە دانانی چەکەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *