ئایەتوڵڵا خامنەیی: سەرکەوتن بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە پرسی فەڵەستین رایگەیاند کە سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران ئێوارەی ڕۆژی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاربەدەستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایگەیاند: فەڵەستین زیندووە و بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئەمریکا و شوێنکەوتوانی ئەمریکا کە دەیانویست پرسی فەڵەستین فەرامۆش بکرێت و لەبیری خەڵک بەرن کە شوێنێکی بە ناوی فەڵەستین و میللەتێک بە ناوی میللەتی فەڵەستین هەبووە، بە پێچەوانەی ویستی ئەوان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پرسی فەڵەستین زیاتر ڕەنگی دایەوە.
ئەمڕۆ گەنجانی فەڵەستینی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨دا، لە هەمان ناوەندی فەڵەستینی داگیرکراو، هەستاون، هەوڵ دەدەن و تێکۆشان دەکەن و ئەمەش بەردەوام دەبێت. بێ گومان بەردەوام دەبێت و بە یارمەتی خودا، بە پێی بەڵێنی خودا، سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ستایشی بوێریی خەڵکی زوڵملێکراوی یەمەنیان کرد و وەک ئامۆژگارییەک بۆ بەرپرسانی سعوودیە ڕایانگەیاند: بۆ درێژە بە شەڕێک دەدەن کە ئەگەری سەرکەوتنتان تێدا نییە؟ ڕێگایەک بدۆزنەوە و خۆتان لەو گێژاوە ڕزگار بکەن.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاگربەستی ئەم دواییەی یەمەنیان بە باش ناو برد و وتیان کە ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە بە شێوازی ڕاستەقینە جێبەجێ بکرێت دەتوانێت درێژەی هەبێت و بێگومان خەڵکی یەمەن بە بەرەکەتی تێکۆشان، بوێری و دەستپێشخەری خۆیان و سەرکردەکانیان سەرکەوتوو دەبن و خودای گەورەش یارمەتیدەری ئەم خەڵکە دەبێت.
لێدوانەکان