گرنگترین هەواڵەکانی چل و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢

سێشەممە 12 نیسان 2022 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=10223

وێنەی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە شاری ماریۆپۆل.
بەرپرسێکی باڵای دۆنتسک ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانان بە تەواوی دەستیان بەسەر شاری ماریۆپۆل لە ئۆکرانیادا گرتووە.
تا ئێستا هەواڵەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە شاری نۆڤا کاخوفکا.
شاری نۆڤا کاخوفکا دەکەوێتە لێواری ڕووباری دنیپەر و لە نێوان شارەکانی خێرسۆن و مێلیتۆپۆل. وێستگەیەکی کارەبا لە شارەکەدا هەیە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە.
لە ٢٧ی شوباتی ئەمساڵدا شاری نۆڤا کاخوفکا لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کرا.

سیستەمێکی بەرگری ئۆسای سوپای ئۆکرانیا لە لایەن سوپای ڕووسیاوە تێکشکێنرا.

ئەنجامەکەی شەڕی تانکەکانی ئۆکرانی و ڕوسی لە ناوچەی خارکیڤ، تێکشکانی تانکی تی-64 بی ڤی سوپای ئۆکرانیا و زیان گەیشتن بە دوو تانکی تی-72بی ڕووسی.

موشەکە شان‌هاوێژەکانی Piorun، Strela و FIM-92 Stinger لە دەستانی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا.

تەقەی هەڵەی تانکێکی ئۆکرانی لە گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرەی کیێڤ.
پێشتر میدیاکانی ئۆکرانی و ڕوسیا ڕووداوەکەیان بەهێرشێکی تانکی ڕوسی بۆ سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرەی خارکیڤ راگەیاند بوو. لەم ڕووداوەدا بە لایەنی کەمەوە ١٢ هێزی ئۆکرانی کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *